كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی ڕوونی جیهان ماوه‌ی ١٥ مانگ داخوازی دواخراویان هه‌یه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.
به‌وته‌ی كرێكاران، مامناوه‌ندی سه‌نه‌واتی ٧٣ كرێكاری كارخانه‌ی ڕوونی جیهان له نێوان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نه و هێشتا زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ كرێكارانی بێكاركراوی ئه‌و ناوه‌نده په‌رداخت نه‌كراوه. به‌هۆی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی خاوه‌نكار، كرێكاران له ئیداره‌ی كار سكاڵایان تۆمار كردووه و ئیداره‌ی كار فه‌رمانی به خاوه‌نكار كردووه تاكوو داخوازی كرێكارانی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام خاوه‌نكار وڵامده‌ره‌وه نه‌بووه و په‌روه‌نده‌كه ڕاده‌ستی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كراوه. كرێكارێك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: پاش بڕیاری دادگا بۆ زه‌وتكردنی دارایی كارخانه، كرێكارانی به‌شێك له داخوازییه‌كانیان له ڕێگه‌ی فرۆشتنی كه‌لووپه‌لی نێو كارخانه دابین كرد به‌ڵام هێشتا به‌شێك له حه‌قده‌ستی ساڵه‌كانی ٩٢ تاكوو ٩٧یان دیار نییه و ٣٧ مانگ بیمه‌یان به ته‌ئمینی ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه.