28
ڕۆژی شه‌ممه ١ی گوڵان، كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی كاغه‌زی “پارس” له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ١٠٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی كاغه‌زی پارس وێڕای چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كاری له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. به‌وته‌ی كرێكاران، كاتێك له‌سه‌ر كار بوون به‌و حه‌قده‌سته كه‌مه‌وه نه‌یانده‌توانی پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن، ئێستا كه بێكار كراون مه‌عیشته‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و دوا ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.