12
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی بێكاركراوی كارگه‌كانی شیركه‌تی موخابراتی ئوستانی فارس بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له شیراز كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی موخابراتی ئوستانی فارس هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه، ٤٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی، به بیاوونی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵی ڕابردوو، له سه‌ر كار ده‌ركردووه. له ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژی ڕابردوودا كرێكارانی بێكاركراو چه‌ند جار له‌به‌رده‌م درگای شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئوستانی فارس هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. شایانی باسه كه كرێكارانی بێكاركراو ٢٠ بۆ ٢٧ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.