58
كرێكارانی یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی تاران كه به‌هۆی برانی كاره‌با داخرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، له ئاست گواستنه‌وه‌ی ئیجباریان بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ته‌بیلغاتی قاڵیباف ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی شیركه‌ت سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی پێدانی به‌ڵێن بۆ په‌رداختی پاداش و ئیزافه‌كاری هه‌وڵیان داوه كرێكاران بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی قاڵیباف ڕازی بكه‌ن، به‌ڵام كرێكاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. به‌رپرسانی شیركه‌ت ئه‌مجاره له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن كۆمه‌ڵێك پێرسۆنێلی شیركه‌تیان به ئۆتوبووس بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی قاڵیباف گواستووه‌ته‌وه.