9
كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په و به‌شه‌كانی دیكه‌ی خووزستان كه خوازیاری پێدانی مه‌سكه‌نی میللین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دیاریكردنی كاتی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه و ڕێگری له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره پاره‌یان داوه و ناویان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئێستا خاوه‌ن پڕۆژهژهكه داوای پاره‌ی زۆرتریان لێ ده‌كات و كاتی ڕاده‌ستكردنی خاوونهكانیش دیار نییه. شایانی باسه كه شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ڕاگه‌یاندنێكدا پشتیوانی خۆی له كرێكارانی خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی ڕاگه‌یاندووه.