35
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داری ئیلام له ئاست نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و بیمه ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، له خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كراون و به‌رپرسانی ئه‌و شاره هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.