ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری دزفوول

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری شارستانیدزقوولسه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان، دژ به‌ خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ ده‌واخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌، له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌.  له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net