50
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری سنه له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت نابێت و هه‌ر مانگ به‌شێكی دوا ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و هیچ ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان نادات. به‌پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی قه‌رز داره و تا قهرزهكهی نه‌دات، ئه‌و ڕێكخراوه ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی كرێكاران تازه ناكاته‌وه.