2
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری ساری دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی خراپی دۆخی ژیانیان. ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئه‌منه‌یتی پیشه‌یی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌پرسان به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.