6
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری كرماشان دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه و به هۆیه‌وه دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له خراپیدیه. له به‌رده‌وایدا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكاران، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداره‌وه بوون.