ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه كرێكارانی شاره‌داری ئێزمیر دژ به كه‌می حه‌قده‌ست و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا دژ به قازانجپه‌ره‌ستی له سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان مانیان گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئێزمێر له دوایین كۆبوونه‌وه‌یان دا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زیاد نه‌كرێت، سیسته‌می میترۆ، ئۆتوبووسڕانی، تراموا و كاروباری ئیداری له كار ئه‌خه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه دژ به پووڵی كردنی سیسته‌می بێهداشت و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ قازانجپهرهستانی ئه‌و وڵاته مانیان گرتووه و ده‌ڵێن: وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی به خه‌ڵك ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پاره‌ت نییه، بڕۆ بمره. كادری ده‌رمانی توركیا هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی حه‌قده‌ست له كاتی مه‌ره‌خسی، باشتركردنی خزمه‌تگوزراییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ جه‌ریمه‌ی كادری ده‌رمان بوون.