9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری گه‌وره‌شاری كرماشان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران، هیچ كات حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكرێت و ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زۆر كه‌مه و وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیانیان نییه. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م شاره‌وانی كرماشان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی و په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.