15
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاره‌داری له شاره‌كانی سنه و ده‌ڕه‌شاری سه‌ر به پارێزگای ئیلام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نكار ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری له شاره‌كانی سنه و ده‌ڕه‌شاری نه‌داوه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: له ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی نزیك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا جێژنانه، سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵیان وه‌رنه‌گرتووه. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان كرد حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكرێت تا تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی نه‌بن.