22
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پاكبانی شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه، خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.