85
كرێكارانی شاغڵ له به‌نده‌ر ئیمام ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌دان، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ر ئیمام ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ر ئیمام چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ داون.