ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ شاری خاش

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌دانی خاش دژ به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شاره‌داری خاش ماوه‌ی پێنج مانگ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار چه‌ندین مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌داوه‌. به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌، كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون و داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net