24
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری ئاودانانی ئیلام، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.