2
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری كرماشان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌وانی كرماشان ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌ر چه‌ند له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ند جار له ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.