14
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی پیرانشار له نامه‌یه‌كدا، دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
لانیكه‌م ١٠٠ كرێكار له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی پیرانشار به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان كردووه و له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و ناكارامه‌یی به‌رپرسان، نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و چینه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا و كرێكاران توانای دابینكردنی ژیانی خۆیان نییه. له به‌رده‌وامی نامه‌كه‌دا داوا له به‌رپسان كراوه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان بده‌ن و دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران له به‌رچاو بگرن.