ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ ئابفای شووش و شیراز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌كانی شووش و شیراز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی كۆنتۆرنووسی له‌ ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شیراز ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ ڕۆژانی كۆتایی ساڵ نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌با جێژنانه‌ و سه‌نه‌واتیشیان وه‌ر بگردایێت. به‌ وته‌ی ناڕازیان، په‌یمانكار به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كات و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ ئابفای شووش دوو بۆ سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌ و هێشتا شیركه‌تی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌و شاره‌ جێژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵی پێ نه‌داون. به‌وته‌ی كرێكاران، ٣٧ كارگه‌ر به‌ قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ و ٥٠ كارگه‌ر به‌ قه‌راردادی په‌یمانكاری له‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و هاوسانسازی حه‌قده‌ستن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net