8
كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به بێ هۆكار و هه‌ر مانگ به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه. تا ئێستا چه‌ند جار سه‌دانی ده‌فته‌ری شیركه‌تی پهیمانكاریان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. كرێكارانی هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.