16
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئیلام له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئیلام به بیانووی نه‌بوونی بودجه حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگ، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان په‌رداخت نه‌كردووه. نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بۆ كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نییه.