به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌كانی موبل سازی حه‌ریر، سی كلاس و كاپریس به سه‌رۆكایه‌تی “ڕه‌حیم ئیلاهی” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی مهاباد و شیركه‌تی “لێنۆ” به سه‌رۆكایه‌تی “ئارمان سه‌فایی” ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه دهچهوسێنرهوه.
نه‌دانی ٢٠ ڕۆژ حه‌قده‌ست له حاڵێكدایه كه ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاغڵ له‌و شارۆچكه سه‌نعه‌تیه له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه، كرێكاران له مافه‌كانی بیمه و ئیمه‌نی شوێنی كار بێبه‌ش كراون. “ڕه‌حیم ئیلاهی” له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هاوكاری ده‌كات و باوه‌ڕی سه‌له‌فیگه‌ری له نێو كرێكاران دا باو ده‌كات. كرێكارانی شاغڵ له كارگه سه‌نعه‌تیه‌كان به گشتی ته‌مه‌نیان ژێر ٣٠ ساڵه و خاوه‌نكار ناچار به ئیزافه‌كاری بێ حه‌قده‌ستیان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌یكه نه‌هار یان ناشتای به‌یانیان پێ بدات و كرێكاران ئه‌بێ له گیرفانی خۆیان هه‌زینه‌كانی خۆراك دابین بكه‌ن. “ڕه‌حیم ئیلاهی” خاوه‌نی كارگه‌كانی نه‌ساجی و موبل سازی حه‌ریر، كاپریس و حه‌ریر پلاس و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارانی موبلیات بۆ هه‌رێمی كوردستان له ژێر ناوی به‌رهه‌می ماركه‌ی ساخته‌ی توركیایه.