ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌وانی بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری بۆكان له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، دوای پێنج مانگ دواخستنی حه‌قده‌سته‌كانیان، په‌یمانكار ته‌نیا بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌می په‌رداخت كردووه‌ كه‌ وڵامده‌ره‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه‌. كرێكارێك له‌و باره‌وه‌ وتی: له‌و ماوه‌یه‌ ناچار بوون قه‌رز وه‌ربگرن و ئێستا ناتوانن قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه‌ و تووشی كێشه‌ بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری بۆكان تا ئێستا چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی له‌و شاره‌ سه‌ره‌نجی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net