11
كرێكارانی شیركه‌تی شاغڵ له شاره‌وانی زاهیدان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كارگه‌رانی به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه و پارێزه‌رانی شاره‌داری پاسه‌وانانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارێك له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست، توانای په‌رداختی كرێ خانوو و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه و به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.