ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری سنه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٣، كرێكارانی شاره‌داری سنه‌ له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازیه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

پێشتر شاره‌داری سنه‌ باسی له‌ په‌رداختی ته‌واوی داخوازییه‌ دواكه‌وتووه‌كانی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كردبوو، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ته‌نیا به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كراوه‌ و به‌رپرسانی شاره‌داری به‌ڵێنی درۆیان داوه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان ساعه‌ت به‌ ساعه‌ت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام حه‌قده‌سته‌كانی ئێمه‌ زیاد ناكرێت و ته‌نانه‌ت له‌ كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net