24
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمباینسازی ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان په‌رداخت نه‌كراوه و له ژێر گوشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به وته‌ی كرێكاران، له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌رهه‌مهێنانی كۆمباین بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زیوه و خاوه‌نكار له به‌شێكی كارخانه به ٦٠ تا ٧٠ كرێكار بۆلبۆرینگ به‌رهه‌م دێنێت، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست هه‌ر مانگ ژماره‌یك له كرێكاران ده‌ڕۆن و هیچ به‌رپرسێكی ئه‌و شاره‌ش به‌یاخ به كێشه و گرفتی كرێكاران نادات.