ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئێران فریكۆ له‌ سیرجان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕوونی فریكۆ له‌ شارستانی سیرجان بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فریكۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان به‌ كرێكاران داوه‌. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و هه‌روه‌ها، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خ به‌ كێشه و گرفته‌كانیان نادات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net