4
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی قه‌ندی خاوه‌رمیانه‌ی شووش له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی كارخانه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.