12
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌كانی شیركه‌تی موخابراتی ئێران دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی موخابرات ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.