5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی خۆراكی فریكۆ له شاری سیرجان، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، زیادكردنی حه‌قده‌ست و دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون.