59
كرێكارانی شاغڵ له وزه‌خانه‌ی شیركوهی یه‌زد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٢٠ كارگه‌ر له وزه‌خانه‌ی شیركوهی یه‌زد كار ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده حه‌قده‌ستی كرێكارانی له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكه‌ن. كرێكاران له ئاست نه‌دانی جل و به‌رگ و سه‌نه‌وات ناڕازین و ده‌ڵێن: چه‌ند جار ویستوویانه له ئیداره‌ی كار سكاڵا دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وزه‌خانه تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه.