ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی فه‌جری جه‌م

ماڵپه‌ڕی په‌یام

كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی فه‌جری جه‌م، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكاران له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژكار١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net