25
كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری كه‌یسوون له چابه‌هار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، له‌به‌رده‌م شیركه‌ت دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كرێكارانی ناڕازی به ئاگردانی لاستیك له‌به‌رده‌م شیركه‌ت و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی جێژنانه و پاداش، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.