ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئاپادانا له‌ سه‌ومه‌عه‌سه‌را

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ئاپادانا له‌ شارستانی سه‌ومه‌عه‌سه‌رای سه‌ر به‌ پارێزگای گیلان، له‌ ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

شیركه‌تی ئاپادانا(ویتای پێشوو) ڕوونی خۆراكی به‌رهه‌م دێنێت و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه وێڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net