8
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، ٤٠٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی ئالۆمینیۆمسازی ئه‌راك دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی مالۆمینیۆمسازی ئه‌راك له ئاست نه‌دانی پاداش، بڕینی بۆنی كرێكاری و به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ناڕازین و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكاركراوهكانیان بۆ سه‌ر كار ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له كرێكاران كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر نه‌گرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، له سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن.