ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی شه‌بنه‌م له‌ چابه‌هار

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی شه‌بنه‌م له‌ شاریچابه‌هارسه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه‌ دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان وهه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net