5

به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی موخابراتی ئێران له شیراز، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه پێیان نه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، كرێكاران خوازیاری پێدانی مافی بیمه‌كانیان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و هه‌روه‌ها به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.