4
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی میللی نه‌وتی ئێران به هه‌ڵواسینی به‌نێر له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌هواز دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
كرێكارانی ناڕازی له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.