14
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فالات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی بێهرێگان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و به هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.