4
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی پویا نه‌خی ئیلام، زیاتر له چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی داخرانی ئه‌و واحده، زیاتر له ١٧٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته چاره‌نووسیان دیار نییه و له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه و‌ڵامیان نادرێته‌وه. به وته‌ی ناڕازیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه زیاتر له چوار مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه حه‌قی بیمه‌كانیان نادرێت و خاوه‌ن شیركه‌ته‌كه به بیانووی نه‌بوونی داهات زیاتر له ٤٠ ڕۆژه ئه‌و شیركه‌ته‌ی داخستووه و ئیزنی گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاران به سه‌ر كاره‌كانیان پێیان نادرێت.