77
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری تاران له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان به‌شێكی زۆر له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری تاران به پێی نرخی دیاریكراوی حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردوو ته‌نیا ٨ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن، له حاڵێكدا نرخی تهوڕۆم له ئاست ساڵی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و خاوه‌نكار له پێدانی ئیزافه‌كاری ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی خۆ ده‌بوێرێت.