
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی فولادی سیادن له ێارێزگای زه‌نجان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه حه‌قده‌ستیان پێ نه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.