ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی بێهنووش له‌ تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی بێهنووش له‌ شاری تاران له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی كارخانه‌ی بێهنووش به ١٠ بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و وه‌لانانی په‌یمانكار بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كارگه‌رانی حه‌جمی ڕۆژانه ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا لانیكه‌می حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن و پاره‌ی شه‌وكاری و ئیزافه‌كارییان پێ نادرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net