3
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سیسته‌مه سه‌نعه‌تییه‌كانی تاكستان دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانیان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار حه‌قی بیمه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردووی كارگه‌رانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: له باروودۆخی هه‌ستیاری ئێستای ئێران دا درێژه‌یان به كار و چالاكییه‌كانیان داوه به‌ڵام داوا له به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن سه‌رنج به كێشه و گرقتی كرێكاران بده‌ن و گوشاری سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تیان كه‌م بكه‌نه‌وه.