20
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كۆمباینسازی سه‌هه‌ندی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
پاش گۆڕانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له باردوودۆخی كرێكاران ساز نه‌بووه و به‌رپرسانی كارخانه هێشتا یه‌ك مانگ و نیو حه‌قده‌ستی كرێكارانیان په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.