ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵی قه‌زوێن له‌ ئاست بیلاته‌كلیفی و نه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كارخانه‌ی پارس پامچاڵ پێشتر ٣٠٠ كرێكاری هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی دارایی ڕێژه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ بۆ ٢٠ كه‌س دابه‌زی. پێشتریش كرێكارانی بیلاته‌كلیفی كارخانه له‌ ئاست نه‌دانی پێنج بۆ شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو. پاش ماوه‌یه‌ك حه‌قده‌ستی چوار مانگی كرێكاران په‌رداخت كرا، به‌ڵام هێشتا حه‌قده‌ستی دوو مانگی كرێكاران نه‌دراوه‌ و كرێكاران خوازیاری كاراكردنه‌وه‌ی كارخانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی بیمه‌كانیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net