3
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی پارس له شارستانی شووش، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه تووشی كێشه‌ی دارایی بووه و چاره‌نووسی ١٥٠ كرێكار به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی فولادی پارس هیچ كات حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كردووه و پێرسۆنێلی كارخانه تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون. كرێكارانی ناڕازی داوایان له به‌رپرسانی حكوومه‌ت كرد سه‌رنج به داخوازییه‌كانیان بده‌ن و هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌و كارخان نۆژه‌ن و كارا بكه‌نه‌وه.