به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی كوردستان له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین و ده‌ڵێن: پێویستیان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٠٠ له سه‌دی حه‌قده‌سته.
به وته‌ی كرێكاران، ئه‌گه‌ر لانیكه‌می حه‌قده‌ست بۆ ٢٨ ملیۆن تمه‌ن به‌رز بێته‌وه و گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و مه‌زایای پیشه‌ییان بۆ جێبه‌جێ بكرێت، هێشتا له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. له پۆست دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدۆلناسر هیمه‌تی و وته‌كانی له مه‌جلیسی ڕژیم نیشانی ده‌دات كه ئێران له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك مافیا و ڕانتخواره‌وه داگیر كراوه و كه‌مترین بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ناده‌ن. له ماوه‌ی كه‌متر له ده ساڵ دا نرخی دۆلاری ئه‌مریكی له سێ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ٩٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه، به‌و بۆنه‌وه هه‌موو ئاماره‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به نرخی ته‌وه‌ڕۆم دوور له ڕاستیه.