ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئیلام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی گه‌لاوێژ، له‌ ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام كه به‌ تازه‌یی به‌شێك له‌ پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌ له‌ حاڵێكدا چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و هێشتا داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان به‌ ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه‌. پێشتر كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ نه‌دان و چوار كرێكار به‌هۆی خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان دایه‌ خۆكوژی و گیانیان له‌ده‌ست دا. كرێكاران داوا ده‌كه‌ن له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی پترۆشیمی كه‌ڵكیان لێ وه‌ر بگرن و له‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌ بێكاریان نه‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net